عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە ڕاوێژكاری ئەڵمانیاوە پێگەیشت

الخميس 01 تشرين ثاني 2018 - 16:42

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە ڕاوێژكاری ئەڵمانیاوە پێگەیشت

بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، بروسكەیەكی پرۆزبایی لەئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیاوە پێگەیشت بە بۆنەی پێكهێنانی حكومەت و هیوای سەركەوتنی بۆخواست، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر پشتیوانی ئەڵمانیا بۆ حكومەتی نوێی عێراق لەسەرجەم بوارەكان.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە، لە بوسكەكەدا مێركڵ تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر پشتیوانی ئەڵمانیا بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی بەربەستەكانی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە متمانەی ئەڵمانیا بەردەوامە بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق و وڵاتەكەشی ئامادەیە پشتیوانی زیاتری عێراق لە قۆناغی داهاتوودا بكات.