سەرۆك وەزیران بروسكەیەكی پیرۆزبای لە سەرۆكی ڕوسیا پێگەیشت

الخميس 01 تشرين ثاني 2018 - 16:40

سەرۆك وەزیران بروسكەیەكی پیرۆزبای لە سەرۆكی ڕوسیا پێگەیشت

بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بروسكەیەكی پیرۆزبای لە ڤلادمێر پۆتن سەرۆكی ڕوسیاوە پێگەیشت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: سەرۆكی ڕوسیا پیرۆزبای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كردوە بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتەوە و تەئكیدی لەسەر بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ عێراق كردۆتەوە و ڕایگەیاندوە وڵاتەكەی لەسەر هاوكاریكردنی عێراق بەردەوام دەبێت.