وەزارەتی نەوت بەرزبونەوەی هەناردەی نەوتی لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ڕاگەیاند

الخميس 01 تشرين ثاني 2018 - 15:01

وەزارەتی نەوت بەرزبونەوەی هەناردەی نەوتی لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ڕاگەیاند

بەغداد- ا ه ع
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبونەوەی كۆی هەناردەی نەوتی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو لەچاو مانگی ئەیلولی پێشوو ڕاگەیاند.
عاسم جیهاد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: بەپێی ئامار و داتای دەسپێكی هەناردەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی سۆمۆ بڕی هەناردەی نەوت زیاتر بووە لە 170ملیۆن و 530هەزار و 8بەرمیل و داهاتەكەی 8ملیار و 55ملیۆن و 257هەزار دۆلار بووە بێ ئامار و داتای نەوتی كەركوك.
جیهاد وتیشی: هەناردەی ڕۆژانە 3,469 ملیۆن بەرمیلە و نرخی هەر بەرمیلێكی نەوت 74,912دۆلار بووە.