سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك وەزیران تاوتوێی تەواوكاری دۆسەی پێكهێنانی كابینەی وزاری دەكات

الخميس 01 تشرين ثاني 2018 - 14:58

سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك وەزیران تاوتوێی تەواوكاری دۆسەی پێكهێنانی كابینەی وزاری دەكات

بەغداد-ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆشكی سەلام، پێشوازی كرد لە دكتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە، هاتووە لە دیدارێكدا هەردوولا باسی دواین پێشهاتی سیاسی و تەواوكاری دۆسەی پێكهێنانی كابینەی وزاری یان كردووە و هەردولا تەئكیدیان لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزكردەوە بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانی گەلی عێراق.
سەرۆك كۆمار داوای لە كوتلە سیاسیەكان كرد بەرژەوەندی نیشتمانی لەبەرچاوبگرن و پاڵپشتی سەرۆك وەزیران بكەن بۆ تەواوكردنی كابینەی وزاری لەسەر بنەمای پسپوری و توانا و دەستپاكی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و تەئكیدی لەسەر پشتوانی سەرۆك كۆمار كردەوە بۆ هەوڵەكانی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی وڵات.