هەواڵگری سەربازی سێ تیرۆرستی داعش لە ئەنبار دەستگیر دەكات

الخميس 01 تشرين ثاني 2018 - 11:24

هەواڵگری سەربازی سێ تیرۆرستی داعش لە ئەنبار دەستگیر دەكات

بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان، ئەمڕۆ پێنجشممە، سێ تیرۆرستی داعشیان لەناوچەی رەتبە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركرد.
عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی یەك و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی رەتبە و بەپێی زانیاری هەواڵگری ورد توانراوە سێ تیرۆرست لە ناوچەی رەتبەی ئەنبار دەستگیر بكەن.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: یەكێك لەو تیرۆرستانە كاری كۆكردنەوەی زانیاری بووە لەسەر كەسایەتێەكان بۆ ئەوەی دواتر تیرۆربكرێن و پۆستی بەرپرسی كارگێڕی بەناو ولایەتی رەتبە بووە، تیرۆرستێكی تریشیان پۆستی بەرپرسی تەجنیدبووە و سێیەم تیرۆرست خواردن و سوتەمەنی بۆ داعش لە رەتبە دابینكردوە.