وەزیری دەرەوە پەیوەندیەكی تەلەفونی لەهاوتا ئیماراتیەكەی پێگەیشت

الأربعاء 31 تشرين أول 2018 - 21:55

وەزیری دەرەوە پەیوەندیەكی تەلەفونی لەهاوتا ئیماراتیەكەی پێگەیشت

بەغداد-ا ه ع
محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە پەیوەندیەكی تەلەفونی لە شێخ عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوە و هاریكاری نێودەوڵەتی ئیمارەتی پێگەیشت و پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستەكەی لێكرد.
شێخ عەبدوڵڵا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) كەوتووە پشتیوانی حكومەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتووی بۆ حكومەتی عێراق و گەلەكەی ڕاگەیاند هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆسەی دیموكراتی و قۆناغی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتی پیشاندا.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوە سوپاسی هاوتا ئیماراتیەكەی كرد و تەئكیدی لەسەر بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵاتی كردەوە كە لە بەرژەوەندی هەردوو لا دابێت بۆ پشتیوانی كاری عەرەبی هاوبەش.