دوای ئەوەی خەونەكە بووە ڕاستی ئەبو هێل سندوقی پشتیوانی كارەكانی درامای ڕاگەیاند

الأربعاء 31 تشرين أول 2018 - 21:50

دوای ئەوەی خەونەكە بووە ڕاستی ئەبو هێل سندوقی پشتیوانی كارەكانی درامای ڕاگەیاند

بەغداد-ا ه ع
ئەو خەونە ئەمڕۆ هاتەدی كە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و سەرۆكی لیژنەی پاڵپشتی درامای موجاهید ئەبو هێل ساڵانێك لەمەوبەر هەیبوو و كاری لەسەر بەدیهێنانی دەكرد كاتێك كار لە درامای یسكن قلبی دەستیپێكرو كە لە بەرهەمهێنانی لیژنەكە بوو دوای كۆبونەوە و تاوتوێی سێ ساڵ دوای دروستكردنی لیژنەكە.
ئەبو هێل لە ئاهەنگێكدا كە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سازیكردبوو لە مونتەدای ڕۆشنبیری عێراقی بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆری هونەرمەندان كەبەشداریان لە دراماكە كردبوو ڕایگەیاند: خەونی بەرهەمی كاری درامی عێراقی بە هەوڵەكانی ژمارەیەك هونەرمەند و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و بەهاوكاری بانكە تایبەتەكان و هەردوو كۆمپانیای ئاسیا و زەین و بانكی ناوەندی عێراق بەدیهات كە ڕەزامەندی خۆیان لەسەر بەرهەم هێنانی سێ درامای عێراقی ڕاگەیاند
كە لەڕۆژانی داهاتودا دوای دەست نیشانكرنی شوێنی وێنەگرتنەكە و شێوازی بەرهەم هێنان و تەواوكردنی ڕێكارەكان دەست پێدەكات.
وتیشی لیژنەی پشتیوانی دراما و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكات كە بەشداری لە دەستپێشخەری سندوقی دابینكردنی پارە و دارایی
بۆ بەرهەم هێنانی ئەم كارانە كە چاوەڕوان دەكرێت جارێكی تر ژیان بە درامای عێراقی ببەخشێتەوە كە نزیكەی دەیەكە لەسەر گۆڕەپانی هونەری ونە وتیشی تۆڕەكە هەمیشە ئامادەیە پشتوانی دراماو هونەر و نوسەر بكات.