حەلبوسی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئیمارات تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی هەماهەنگی پەرلەمانی و یەكخستنی هەڵوێستی هاوبەش دەكەن

الأربعاء 31 تشرين أول 2018 - 18:35

حەلبوسی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئیمارات تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی هەماهەنگی پەرلەمانی و یەكخستنی هەڵوێستی هاوبەش دەكەن

بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، چاوی كەوت بە دكتۆر ئەمەل قەبیسی سەرۆكی پەرلەمانی ئیمارات.
لە بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەتووە هاتووە، لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات خرایەڕوو لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگی لە بواری پەرلەمانی، و یەكخستنی هەڵوێستی پەرلەمانی لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دیدارەكەدا تەئكیدی كردەوە عێراق لەبەردەم بەربەستی گەورەدایە كە خۆی لە ئاوەدانكردنەوە و ڕاكێشانی وەبەرهێنان و بوژانەوەی ئابوری نیشتمانیدا دەبینێتەوە.
بەرێزیان وتیشی عێراقییەكان لەبری هەموو جیهان جەنگان، و سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا كە جیهانی سەرسام كرد، ئەركی ئەمرۆش پێشكەش كردنی تەواوی جۆرەكانی هاوكاریی و پشتیوانییە بۆ لابردنی ئەو بەربەست و رێگریانەی كە هاتوەتە بەردەمیان، لەو چوارچێوەیەشدا رۆڵی ئیماراتی بەرز نرخاند لە پشتیوانیكردنی عێراق لەشەڕی دژ بە تیرۆر و پشتیوانی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئارامی و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.