سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە مار لویس رۆفاییلی یەكەم ساكۆ پاتریاركی كلدان

الأربعاء 31 تشرين أول 2018 - 17:48

سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە مار لویس رۆفاییلی یەكەم ساكۆ پاتریاركی كلدان

بەغداد – ا ه ع
د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە کاردیناڵ مار لویس رۆفاییلی یەکەم ساکۆ پاتریارکی كلدان لە عێراق و جیهان.

سەرۆک کۆمار وێڕای بەخێرهاتنی کاردیناڵ ساکۆ رۆڵی گرنگی مەسیحییەکانی لە مێژوی عێراقدا بەرز نرخاند، بایەخی ئەوانی دووپاتکردەوە لە دانانی بناغەی شارستانی و پێشکەوتن و مەدەنی لە عێراق و تەواوی ناوچەکەدا.

کاردیناڵ مار لویس رۆفاییل ساکۆ دووبارە پیرۆزبایی خۆی پێشکەشکرد بە بەڕێز سەرۆک کۆمار بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری و گەشبینی خۆی دەربڕی بەرامبەر هەوڵ و کۆششەکانی سەرۆک بەرهەم ساڵح بە ئامانجی بوژانەوە و ژیانەوەی وڵات لە هەموو ئاستەکاندا.