سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری ئەرمەنستانەوە پێگەیشت

الأربعاء 31 تشرين أول 2018 - 17:39

سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری ئەرمەنستانەوە پێگەیشت

بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار، بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە ئارمین ساركیسیان سەرۆك كۆماری ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.
دەقی بروسكەكە:
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە پیرۆزباییتان لێ دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆك كۆماری عێراق، من دڵنیام بە وەرگرتنی ئەم پۆستەتان سەركەوتن بەدەستدێنن لە چارەسەركردن و زاڵبوون بەسەر كێشە ئاڵۆزەكاندا كە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، دڵنیام كە دەبنە مایەی بوژانەوەی وڵات دوای پەلامارە تێرۆریستییەكان، هەروەھا زامنی خۆشگوزەرانیی گەل دەبیت.
داوای لەش ساغیی بەردەوامی و سەركەوتنت بۆ دەكەم لە ئەرك و لێپرسراوێتیەكانتدا.