رائد فەهمی دەبێت وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ بەكەسانی بێ لایەن بسپێردرێت

الثلاثاء 30 تشرين أول 2018 - 15:54

رائد فەهمی دەبێت وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ بەكەسانی بێ لایەن بسپێردرێت

تایبەت-ا ه ع
رائد فەهمی سەركردەی هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند: بۆچونی هاوپەیمانی سائیرون سپاردنی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بە كەسانی بێ لایەنە.
فەهمی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پەیامنێری imn تەئكیدی لەسەر دورخستنەوەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لە ململانێ سیاسیەكان كردۆتەوە.
وتیشی ئامانجی سائیرون چەسپاندنی وەفا و دڵسوزییە بۆ نیشتیمان لەلایەن هێزە ئەمنیەكان و بەرزكردنەوەی ئەداو تواناكانیانە لە ئەركەكەیاندا