لەكردەوەیەكی تیرۆرستیدا لەدیالە دوو هاوڵاتی بونە قوربانی و 7هاوڵاتی تریش برینداربوون

الثلاثاء 30 تشرين أول 2018 - 15:51

لەكردەوەیەكی تیرۆرستیدا لەدیالە دوو هاوڵاتی بونە قوربانی و 7هاوڵاتی تریش برینداربوون

بەغداد-ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی شەهیدبونی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی 7 هەوڵاتی تری لە كردەوەیەكی تیرۆرستی ڕاگەیاند.
سەنتەرەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند:هێرشێكی تیرۆرستی بەڕێگەی بۆمبێكی چێندراو كە لەسەر ڕێگای گوندی بابا مەحمود و دەوروبەری قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە دانرابوو بووە هۆی شەهیدبونی دووهاوڵاتی و برینداربونی 7هاوڵاتی تر كە زۆربەیان ژن بوون.