دوای بەشدارییان لە چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت) 400 هەزار زیارەتكاری ئێرانی گەڕانەوە وڵاتەكەیان

الاثنين 29 تشرين أول 2018 - 15:07

دوای بەشدارییان لە چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت) 400 هەزار زیارەتكاری ئێرانی گەڕانەوە وڵاتەكەیان

تاران – ا ه ع
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)، ئەمرۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند: زیاتر لە 400 زیارەتكاری ئێرانی دوای بەشداری كردنیان لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن سڵاوی خوای لێبێت گەراِونەتەوە وڵاتەكەیان.
وتیشی ملیۆنێك و 900 زیارەتكاری ئێرانی تا بەیانی ئەمرۆ هاتونەتە ناو خاكی عێراقەوە زۆرینەشیان لەرێی دەروازەی سنوری وەهرانەوە هاتوون، رونیشیكردەوە گەڕانەوەیان بە شێوەیەكی ئاسایی بەرێوەدەچێت و لە سەرجەم دەروازەكانەوە دەتوانن بگەرێنەوە.