گۆڕێكی بەكۆمەڵی داعش لە موسڵ دۆزرایەوە

الاثنين 29 تشرين أول 2018 - 10:37

گۆڕێكی بەكۆمەڵی داعش لە موسڵ دۆزرایەوە

نەیەوا-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ دووشەممە گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە خۆرئاوای موسڵ دۆزیەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داعش و چەند تەرمێكی تێدایە.
نەقیب ئەسعەد خالید لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: هێزێكی سەربازی لەناو گۆڕێكی بەكۆمەڵ روفاتی 34 ئەندامی داعشی دۆزیوەتەوە لە ناحیەی عیازەی خۆرئاوای موسڵ.
خالید وتیشی: تەرمەكان تەرمی تیرۆرستانی داعشن و پێدەچێت لە لایەن سەركردەكانیانەوە كوژرابێتن بەهوێ هەڵاتنیان بەرامبەر هێزەكانی عێراق كاتێك چونەتە قەزای تەلەعفەر.