عەبدولمەهدی پەیوەندێكی تەلەفونی لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران پێگەیشت

الأحد 28 تشرين أول 2018 - 16:21

عەبدولمەهدی پەیوەندێكی تەلەفونی لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران پێگەیشت

بەغداد-ا ه ع

عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە پەیوەندێكی تەلەفونی لە ئیسحاق جهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێرانەوە پێگەیشت بە مەبەستی پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومەت.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: جهانگیری ڕایگەیاندوە كە حكومەتی ئێران باوەڕی بە ئەزمونی عەبدولمەهدی هەیە كە دەتوانێت عێراق بەسەر ئاستەنگەكاندا زاڵ بكات بۆ دەربازكردنی لە قۆناغی ئێستا.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیران تەئكیدی لەبەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانی عێراق و ئێران كردەوە بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان و پێویستی دانوستان و ئاڵوگۆڕی سەردانەكان كردەوە.