سەرۆك وەزیران رێنمایی بۆ فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان دەردەكات

السبت 27 تشرين أول 2018 - 17:10

سەرۆك وەزیران رێنمایی بۆ فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان دەردەكات

بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ شەممە، لە میانی سەردانێكی بۆ وەزارەتی ناوخۆ چەند رێنماییەكی بۆ فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان دەركرد.
لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: سەرۆك وەزیران لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان كۆبوەتەوە و تیایدا گوێبیستی بارودۆخی ئەمنی و پلانی داهاتوو بوو بۆ دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش بۆ هاوڵاتیان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە سەرۆك وەزیران چەند رێنماییەكی بۆ فەرماندەی هێزە ئەمنیەكان دەركردوە بەمەبەستی پاراستنی ئەمن و ئاسایش لەگەڵ تێڕوانینی بەرنامەی ویزاری تایبەت بە دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش.