سەرۆك كۆمار بەڵێن دەدات چاودێری وتوێژێكی نیشتمانی لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك بكات

السبت 27 تشرين أول 2018 - 15:38

سەرۆك كۆمار بەڵێن دەدات چاودێری وتوێژێكی نیشتمانی لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك بكات

سلێمانی – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ شەممە، بەڵێنیدا چاودێری وتوێژێكی نیشتمانی لە نێوان پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوك بكات، بۆ بڵاوكردنەوەی ئاشتی و ئارامی و بەدیهێنانی خواستەكان.
سەرۆك كۆمار لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی كە دوای گەیشتنی بۆ پارێزگای سلێمانی سازیكرد، و تیایدا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، ڕایگەیاند پێویستە بارودۆخی شاری كەركوك ئاسایی بكرێتەوە، بەڵێنیشیدا كە چاودێری وتوێژێكی نیشتمانی لە نێوان پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوك بكات، بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەری كێشەكان بكەن و هاوشێوەی شارەكانی تری عێراق بە ئاشتی و ئارامی بژین.