حەلبوسی سەرەخۆشی لە پادشای ئوردن و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن دەكات لەبەرامبەر روداوەكەی دەریای مردوو چاودێری بارودۆخی عێراقییەكانیش دەكات لەو وڵاتە

الجمعة 26 تشرين أول 2018 - 17:52

حەلبوسی سەرەخۆشی لە پادشای ئوردن و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن دەكات لەبەرامبەر روداوەكەی دەریای مردوو چاودێری بارودۆخی عێراقییەكانیش دەكات لەو وڵاتە

بەغداد – اه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم كوری حسێن پادشای ئوردن و عاتف تروانە هاوتا ئوردنیەكەی ئەنجامدا، و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پیشاندا بۆ گەلی ئوردنی دۆست و قوربانیانی روداوی ئۆتۆمبێلێكی قوتابخانە كە بەهۆی باران و لافاو لە نزیك دەریای مردوو دوچاری روداو بوو.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، حەلبوسی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیشی لەگەڵ خاتوو سەفیە سوهەیل باڵیۆزی عێراق لە ئوردن ئەنجامدا و تیادیا بەدواداچوونی بۆ روداوەكە كرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە كەسوكاری قوربانیە عێراقییەكانی روداوەكە، راشیسپاردن بۆ چڕكردنەوەی بەدواداچوون بۆ قوربانیان و بریندارەكان و پێشكەشكردنی هاوكاری پێویست لەهەموو بوارەكان بۆیان.