بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پەیامی هاوخەمی بۆ شانشینی ئوردون لەسەر ڕوداوی دەریای مردوو ڕاگەیاند

الجمعة 26 تشرين أول 2018 - 14:32

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پەیامی هاوخەمی بۆ شانشینی ئوردون لەسەر ڕوداوی دەریای مردوو ڕاگەیاند

بەغداد-ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ هەینی، هاوخەمی عێراقی گەیاندە قوربانیانی دەریایی مردوو لە ئوردون.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە: بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا سەرۆك كۆمار پرسەو سەرەخۆشی و پەیامی هاوخەمی گەیاندۆتە شا عەبدوڵای دووەم شانشینی ئوردون.
ساڵح ئامادەیی عێراقی پیشانداوە بۆهەر جۆرە هاوكارییەك.
لایی خۆیەوە شانشینی ئوردون سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد و هەڵوێستی كۆماری عێراقی بەرزنرخاند.
لەلایەكی ترەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پەیوەندێكی تەلەفونی لەگەڵ سەفییە سوهێل باڵیۆزی عێراق لە ئوردون ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندوە كە پرسە و سەرەخۆشی و پەیامی هاوخەمی سەرۆك كۆمار بگەیەنێتە خێزانی قوربانیە عێراقیەكانی ڕوداوی دەریای مردوو و داوایدكردووە بەدواداچوون بۆ بریندارانی ئەو ڕوداوە بكرێت.
ساڵح تەئكیدی كردۆتەوە كە دەبێت تەواوی هەوڵەكان بخرێنە گەڕ بۆ هاوكاریكردنی ئەو خێزانانە.