بەئامادەبونی كەسایەتیە سیاسی و ڕۆشنبیرەكان تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دوو كەناڵ بەزمانی كوردی و توركومانی دەكاتەوە

الجمعة 26 تشرين أول 2018 - 11:28

بەئامادەبونی كەسایەتیە سیاسی و ڕۆشنبیرەكان تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دوو كەناڵ بەزمانی كوردی و توركومانی دەكاتەوە

بەغدد-ا ه ع
ڕۆژی پێنجشەممە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بەكردنەوەی دوو كەناڵ بەزمانەكانی كوردی و توركمانی خەرمانی داهێنان و دەستكەوتەكانی زیاد كرد.
لەمەراسیمێكدا كە حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و ڕوشنبیری و ڕاگەیانكاران ئامادەی بوون هەردوو كەناڵەكان بەفەرمی كرانەوە
لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەعبی ڕایگەیاند:سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕوڵی سەرەكی هەبووە لە بەرەوپێشبردنی دەزگای ڕاگەیاندنی عێراقی سەرەڕای ناوەندی ڕەوشی دارایی.
وتیشی كردنەوەی ئەو دوو كەناڵە دەبێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندیە نیشتمانیەكان و دەبێتە هۆی دروستكردنی یەك گوتاری نیشتمانی .
لای خۆیەوە ئاڵا تاڵەبانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕاگەیاند: بەهۆی هەبونی سەركردایەتی گەنج تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت
ژمارەیەك لە نوێنەرانی ئەنجومەن كە ئامادەبوون لە وتەكانیاندا ڕایانگەیاند: ڕاگەیاندن ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەكۆمەڵگا و ڕۆڵی ئەبو هێلیش كاریگەری گەورەی هەیە لە بەرەو پێشبردنی ئەدای ڕاگەیاندنی عێراقی