توركیا بەنیاز نییە دۆسەی خاشقچی ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی بكات

الخميس 25 تشرين أول 2018 - 16:22

توركیا بەنیاز نییە دۆسەی خاشقچی ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی بكات

توركیا-ا ه ع
مەولود چاویش ئۆغلو وەزیری دەرەدەی توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند:وڵاتەكەی بەنیاز نیە دۆسەی كوشتنی ڕۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشاقچی ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی بكات.
ئۆغڵو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ هاوتا فەڵەستینیەكەی ریاز مالكی ڕایگەیاند: ئەركە و دەبێت لێكۆڵینەوە لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەدا بكرێت كە بەشداری تاوانی كوشتنی خاشاقچییان كردووە و دەبێت لە توركیا دادگای بكرێن.
وتیشی : پێویستە ئەنكەرە هەموو ئەو زانیاریانەی لایەتی و دەیزانێ بیداتە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەگەر لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی دەربارەی ڕوداوەكە بكرێت.
وەزیری دەرەوەی توركیا تەئكیدی كردەوە توركیا ڕێز لە یاسا دەگرێت وەك وڵات و وەك گەلیش و هەنگاوە پێویستیەكانی ناوە بۆ دەرخستن و ئاشكراكردنی شێوازی تاوانی كوشتنەكە كە پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابوو.