عەمار حەكیم لەگەڵ حزبی فەزیڵە دۆسەی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكات

الاثنين 22 تشرين أول 2018 - 15:54

عەمار حەكیم لەگەڵ حزبی فەزیڵە دۆسەی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكات

بەغداد-ا ه ع
عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەبەغداد پێشوازی لە شاندێكی حزبی فەزیڵە بە سەرۆكایەتی عەبدولحسێن موسەوی كرد و لەكۆبونەوەیەكدا باسی دۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و پێشهاتە سیاسیەكانی عێراقیان كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست هەواڵی ئاژانسی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە حەكیم ڕایگەیاند: پێویستە حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنرێت كەتوانای جێبەجێكردنی داواكاریەكانی هاوڵاتیانی هەبێت و لەئاست متمانەی ئەواندا بێت و خزمەتگوزاری و هەلی كار دابین بكات و سیستمی ئیداری باشتر بكات و ڕوبەڕوی گەندەڵی ببێتەوە.
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: كە دەبێت هەموان پاڵپشتی حكومەت بكەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكەی و دەبێت چاكسازی ڕیشەی بكرێت و دەبێت ڕاوێژی كوتلە سیاسیەكان بۆ سروشتی كاری سیستمی پەرلەمانی لەبەرچاو بگیرێت و بەهەند وەربگیرێت.