هێزە ئەمنیەكان لە رومادی دەستیان گرت بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا

السبت 20 تشرين أول 2018 - 15:38

هێزە ئەمنیەكان لە رومادی دەستیان گرت بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا

بەغداد-ا ه ع
مەفرەزەیەكی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی لە فیرقەی 10 دەستی گرت بەسەر حەشارگەیەكی چەك وتەقەمەنیدا لە ناوچەی ئەلبو زیاب لە ناوچەی جزیرەی رومادی لە ئەنبار.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتیەكە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی هەواڵگیری دەستیان گرتووە بەسەر حەشارگەیەكدا كە 12گولە هاوەنی عەیار 120 ملیم و موشەكی كاتیوشا و 4هاوەنی عەیار 81ملم و 3موشەكیspg9و 3 موشەكی جەهەنەم و گولەی دبابەی عەیار 155ملم و كاتیوشا و موشكی rbg7
هەروەها لەوبەیاننامەیەدا هاتووە: هەموو ئەو چەكانە لە لایەن تیمی ئەندازیاریەوە لەشوێنەكەی خۆێدا لەناوبراون.