ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا سێ گوند دەپشكنن

السبت 20 تشرين أول 2018 - 14:59

ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا سێ گوند دەپشكنن

بەغداد-ا ه ع
فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لەچەند گوندێكی پارێزگاكە دەست پێكرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: هێزێكی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە گوندەكانی دیلان و رەمەزانیاتی ردن و رەمەزانیاتی عەسەل ئەنجامداوە و دەستیان بەسەر دوو بۆمبی چێندراو و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا گرتووە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هێزە ئەمنیەكان لە خۆرهەڵاتی ئەنبار لە ناوچەی ریسالە تۆمەتبارێكیان دەستگر كردووە و لە ئێستادا ڕێكاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتە بەر.
هەروەها هاتووە:فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی جەزیرە توانویەتی یەك كیلۆ مەتر بە ئاڕاستەی جادەی گشتی قاعیدەی عەین ئەسەد تا خاڵی پشكنینی عكبە پاك بكاتەوە.