سەرۆك كۆماری تەئكیدیكردەوە لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە پارێزگای نەینەوا بەدەستەیەوە دەناڵێنێت

الأربعاء 17 تشرين أول 2018 - 17:35

سەرۆك كۆماری تەئكیدیكردەوە لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە پارێزگای نەینەوا بەدەستەیەوە دەناڵێنێت

بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ، دوپاتیكردەوە پێویستە بە بایەخی جدییەوە ئەو كێشە و كەموكورتییانە چارەسەربكرێن كە پارێزگای نەینەوا بە دەستیانەوە دەناڵێنێت، هاوكات بە جدییەوە هەنگاو بنرێت بۆ سەر لە نوێ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە بە (جەنگ وێران بوەكان) . و زیان لێكەوتوەكانی دەرنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی كاتی جەنگی دژی چەتەكانی تاقمی داعشی تیرۆریست بەو جۆرەی گەڕ‌اندنەوەی ئاوارە بوەكان و ژیانێكی سەربەرزانە بۆ رۆڵەكانی پارێزگاكە زامن و دەستە بەر بكرێت.
ئەو وتانەی د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕ‌ۆ چوارشەممە، لە میانەی پێشوازیكردنیدا بوو لە نەوفەل عاتوب پارێزگاری نەینەوا بە سەرۆكایەتیی وەفدێك كە فەرماندە سەربازییەكان و لێپرسراوانی كارگێڕ‌یی لە پارێزگاكەی لە خۆ گرتبو بەڕ‌ێز مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانیش هاوڕ‌ێیەتی دەكرد، لە دیدارەكەدا كە لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەڕ‌ێوەچوو، سەرۆك و ئەندامانی وەفدەكە بە گەرمیی پیرۆزباییان لە سەرۆك بەرهەم ساڵح كرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركەكانی پۆستی سەرۆك كۆماریی.
سەرۆك كۆمار لە وتەكانیدا ئامادەیی پشتگیرییكردنی ئەو هەوڵانەی نیشان دا كە لە ئارادان بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی رۆڵەكانی پارێزگای نەینەوا لە ئۆقرەیی ئەمنیی و بەردەوامیی خزمەتگوزارییدا، ئاماژەیكرد ئیتر زەنگی كاركردنی جدیی لێی داوە و كاتی ئیش كردنە و هاوڵاتییان چاوەڕ‌ێی ھیمە‌ت و كاری ئەوانە دەكەن كە متمانەیان پێ بەخشیون.
سەرۆك كۆمار دوپاتیكردەوە كە لێبڕ‌اوانە كۆشش دەكات بۆ بەدیهێنانی خواست و ئاواتی رۆڵەكانی گەل بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە ئۆقرەیی و چەسپاندنی ئاسایش و دابینكردنی پێداویستییە مرۆیی و خزمەتگوزاریی یەكاندا.
لای خۆیەوە پارێزگاری نەینەوا پلانە كارگێڕ‌یی و خزمەتگوزارییە چاوەڕ‌وانكراوەكانی خستەروو كە نیاز وایە لە پارێزگاكە دا جێبەجێبكرێن، ئاماژەیكرد بۆ ئەو بەرنامەیەش كە كادیرانی پارێزگاكە بە نیازی بە ئاكام گەیاندنین بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لە هەمو ناوچەكانی پارێزگاكە و گەشە پێدانییان لە هەمو بوارەكاندا.
هاوكات ئەو كۆسپانەشی باسكرد كە ئێستا رووبەڕ‌وویان دەبێتەوە، لە كۆتاییشدا ئاماژەیكرد بۆ پێداویستییە هەنوكەییەكانی نەینەوا بەجۆرێك كە پرۆژەی زۆر هەن دەبێت پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنیاندا لەگەڵ ئەو پرۆژانەی كە سستیی و خاوخلیچكیی لە راپەڕ‌اندنیاندا كراوە لە پارێزگاكەدا.