سەرۆك كۆمار: باعێراق ببێتە گۆڕەپانی سازانی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی

الثلاثاء 16 تشرين أول 2018 - 17:07

سەرۆك كۆمار: باعێراق ببێتە گۆڕەپانی سازانی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی

بەغداد – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ سێشەممە، لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە باڵیۆزانی دەوڵەتانی عەرەبیی و ئیسلامیی لە بەغداد كە پیرۆزبایی پادشا و سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیر و میر و سەركردەی دەوڵەتەكانیان گەیاندە بەڕ‌ێزیان بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركەكانی سەرۆك كۆماریی.
‎بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، سەرۆك كۆمار لە میانەی پیشوازیكردنەكەدا دووپاتیكردەوە پێویستە عێراق ببێتە مەیدانی بەیەك گەیشتن و سازان بۆ بەرژەوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان نەك دابڕ‌ان و لێكترازانیان، ئاماژەی بەوەشكرد تێدەكۆشێت بۆ گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی بنیاتنەرانە لەگەڵ دەوڵەتانی برا و دۆستدا بە شێوەیەكی كارا بەو جۆرەی خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی یەكتر دەكات.
‎راشیگەیاند: كە پێویستە قورسایی و گوشاری گرژییەكان نەخرێتە سەرشانی عێراق، ئەوەیشی خستە رو كە عێراق وڵاتێكی میحوەرییە لە ناوچەكەدا و لێپرسراویەتیی و رۆڵی گرنگیی دەكەوێتە ئەستۆ لە پێناوی كەمكردنەوەی كێشەكان و هێور كردنەوەی گرژییەكان و قوڵ كردنەوەی رایەڵەی پەیوەندییەكان و لێك تێگەیشتنی هاوبەش.
‎ بەرهەم ساڵح روونیكردەوە ئەو پەیوەندییە مێژوییەی كە لە قوڵیی مەودا و رەهەندە عەرەبیی و ئیسلامییەكەی سەرچاوەی گرتوە هاوبەشیی سیاسیی و ستراتیژیی گرنگ ئەسەپێنێت،‌ كە ئەمەش دەرفەت بۆ ناوچەكە دەڕ‌ەخسێنێت رۆڵێكی هاوسەنگیی ببینێت لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكاندا بۆ ئامانجی پاراستنی مەسەلە جێ بایەخە هاوبەشەكان.
‎هەروەك لە وتەكانیدا روانیننی عیراقی لەبارەی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەمو لایەكدا رونكردەوە كە ئەو پەیوەندییانە لەسەر بناغەی رەچاو كردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و دەست وەرنەدان لە كاروباری یەكتر و خۆ نەخزاندنە نێو هیچ دەستەگەرییەك و هەڵوێستە دژ بەیەكەكانی ناوچەكە دامەزراوە، یەك هەڵوێستیی ناو خۆی عێراقیشی لە ئاست مەسەلە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ ئامادە بوان خستەرو، دوپاتیشیكردەوە عێراق لەبەردەم قۆناغێكی نوێدایە كە پیویستە پشتگیریی بەڕ‌ێز عادل عەبدولمەهدیی سەرۆك وەزیری راسپێراوبكرێت لە ئەركی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و لێهاتو، تا بتوانێت كۆسپ و تەگەرەكان تێ بپەڕ‌ێنێت و ئاشتیی پێشكەوتن بۆ گەلی عێراق دابین بكات.
‎باڵیۆزانی دەوڵەتانی عەرەبیی و ئیسلامیی پێزانینی خۆیان دەربڕ‌ی بۆ هەوڵەكانی عێراق لە هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی نوێی گەشەپێدانی هاریكاریی و دیالۆگی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیی، پەرۆشیی وڵاتەكانیشیان نوێكردەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكان.