مالكی پێشوازی لە بەرپرسی دۆسەی كاروباری عێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەكات

الثلاثاء 16 تشرين أول 2018 - 16:59

مالكی پێشوازی لە بەرپرسی دۆسەی كاروباری عێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەكات

بەغداد-ا ه ع
نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ سێشەممە، بەئامادەبونی دۆگلاس سیلیمان بالیۆزی ئەمریكا لە عێراق پێشوازی لە ئەندرو بێك بەرپرسی دۆسەی كاروباری عێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەكگرتووەكان كرد.
نوسینگەی مالكی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: هەردوو لا باسی پەیوەنیەكان و بەرەوپێشبردنیان كردووە و هەردوو لا بیروبۆچۆنی خۆیان دەربارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە باسكردووە و هەروەها تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان كردووە.
مالكی پێی ڕاگەیاندوون: سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە بەندە بەسەقامگیری عێراق و تەئكیدی لەسەر پشتیوانیكردن و سەرخستنی حكومەتی داهاتوو كردەوە لەپێناو جێبەجێكردنی داخوازیەكانی گەلی عێراق.