جەعفەری لەگەڵ هاوتا سوریەكەی تاوتوێی ئالوگۆری بارزگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەكەن

الاثنين 15 تشرين أول 2018 - 17:10

جەعفەری لەگەڵ هاوتا سوریەكەی تاوتوێی ئالوگۆری بارزگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەكەن

بەعداد-ا ه ع
ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ وەلید موعەلم هاوتا سوریەكەی تاوتوێی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و سوریا و هەوڵەكانی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و كردنەوەی دەروازەی ئالبوكەمال-یان كرد.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە هاتووە: جەعفەری لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە دیمەشقی پایتەختی سوریا چاوی كەوتووە بە وەلید موعەلم وەزیری دەروەی كۆماری عەرەبی سوریا هەردوو لاش تاوتوێی پەیوەندیەكانی نێوان بەغداد و سوریا و هەوڵەكانی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ئەنجامدانی كۆبونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراقی سوری لەماوەی داهاتوودا و كردنەوەی دەروازەی ئەلبوكەمال كە كاریگەرێكی بەهێز و گەورەی هەیە لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی كۆماری عەرەبی سوریا سوربونی خۆی لەسەر بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاكان دووپاتكردەوە.