بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستگیركردنی 15تیرۆرستی داعشی ڕاگەیاند.
لیوا سەعەد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی نەینەوا و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری توانیان 15تیرۆرستی داعش دەستگیر بكەن.
مەعەن وتیشی: تیرۆرستە دەستگیركراوەكان داواكراون و پێشتر بڕیاری دەستگیركردنیان هەبووە و8یان لەچوارچێوەی گروپێكدابوون.
بەغداد – ا ه ع پەیامنێرمان تەئكیدی كردەوە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد، تەواوكردنی كابینەی حكومەت لەبەرنامەی كاردایە.
بەغداد – ا ه ع د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە "عێراق خاوەنی دەرامەت و توانا و شارەزای مرۆیی زۆرە و پێویستی بە چەسپاندنی بناغەی ھاوبەشی ڕاستەقینەیە لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیھاندا بە ئامانجی بوژانەوەی باری ئابووری وڵات.
بەغداد – ا ه ع محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، لەچوار چێوەی سەردانە فەرمیەكەی بۆ عەربستانی سعودی چاوی كەوت بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شانشینی عەرەبی سعودی.
تایبەت- ا ه ع وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمرۆ دووشەممە، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداد.
بەغداد – ا ه ع محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە جنین هینس بلاسخارت نوێنەری نوێی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەگرتوەكان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە عێراق.