هێزە ئەمنیەكان ژمارەیەك تۆمەتباری تیرۆر و دزی و مادە هۆشبەرەكان لە بەغداد دەستگیر دەكەن

الأحد 14 تشرين أول 2018 - 18:45

هێزە ئەمنیەكان ژمارەیەك تۆمەتباری تیرۆر و دزی و مادە هۆشبەرەكان لە بەغداد دەستگیر دەكەن

بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ژمارەیەك تۆمەتباری تیرۆر و دزی و مادە هۆشبەرەكانیان لە بەغداد دەستگیركرد.
لەبەیانامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغداد ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی بەغداد توانیویانە تۆمەتبارێكی تیرۆر لە ناوچەی 5 كیلو لە باشوری بەغداد دەستگیر بكەن.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هێزە ئەمنیەكان تۆمەتبارێكی دزیكردنیان لە ناوچەی سەدر دەستگیر كردووە هاوكات دوو تۆمەتباری تریشیان لە ناوچەی شوهەدا سیدیە دەستگیر كردووە كە كاریان هەڕەشەكردن بووە لە خەڵكی.
هەروەها هێزە ئەمنیەكان تۆمەتبارێكی مادە هۆشبەرەكانیان دەست گیر كردووە كە حەبی هۆشبەری پێبووە لە ناوچەی شەعب.