سەرۆك كۆمار بۆ بەرپرسێكی ئەمریكی: پێویستە عیراق بە دور بگیرێت لە پڕیشكی لێكەوتەكانی سیاسەت و گرژییە نێودەوڵەتیی و ئیقلیمییەكان

الأحد 14 تشرين أول 2018 - 17:31

سەرۆك كۆمار بۆ بەرپرسێكی ئەمریكی: پێویستە عیراق بە دور بگیرێت لە پڕیشكی لێكەوتەكانی سیاسەت و گرژییە نێودەوڵەتیی و ئیقلیمییەكان

بەغداد – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازییكرد لە جۆن سولیڤان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەیاوەری دۆگلاس سیلمن باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق.
بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، سەرەتا سولیڤان پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح كرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار و سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆك دۆناڵد ترامپ و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی بەبەڕێزیان گەیاند.
هاوكات بەرهەم ساڵح ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی ئەو پەیوەندیی دۆستانەیەی كە عیراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێكەوە دەبەستێتەوە گرنگیی بەهێزكردنی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیانی بە گرنگ زانی بەتایبەتیی رێككەوتنامەی ستراتیژیی.
سەرۆك كۆمار لەگەڵ دەربڕینی سوپاسگوزاریی بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە بەگژاچونەوەی تیرۆردا و گرنگی بە دورگرتنی عیراقیشی دوپاتكردەوە لەپڕیشكی لێكەوتەكانی سیاسەت و گرژییە نێودەوڵەتیی و ئیقلیمییەكان، پاشان بارودۆخ و پێگەی عیراقیش رەچاوبكرێت و هاوكات سەروەریی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی عێراق بەهەند وەربگیرێت لە چەسپاندنی ئۆقرەییدا ، بەو جۆرەی بەشداریی بكات لە دوبارە ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانی ناوچە زیان لێكەوتوەكانی دەستی تیرۆر .
سولیڤان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لای خۆیەوە پشتیوانیكردنی وڵاتەكەی بۆ عیراق لە هەموو بوارەكان نوێكردەوە، هەوڵ و تەقەلای واشنتنیشی دوپاتكردەوە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق و بەهێزكردنی هاریكاریی هاوبەش بەتایبەتیی لە كایەكانی ئابوریی و هاندانی وەبەرهێنان، ئامادەیی ئەمریكاشی دەربڕی بۆ هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمریكایی بۆ خستە گەڕی سەرمایەكانیان وەك پشتیوانییەك بۆ ئۆقرەیی ئابوریی عیراق و سود وەرگرتن لە هەل و دەرفەتەكانی سەرمایەگوزاریی تیایدا .