عەبدولمەهدی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبویەوە

الأحد 14 تشرين أول 2018 - 15:45

عەبدولمەهدی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبویەوە

بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو پێشوازی كرد لە جۆن سێلفان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا.
لە سەرەتای دیدارەكە سیلفان پرۆزبایی لە عەبدولمەهدی كرد بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەت، پشتیوانی وڵاتەگەشی نیشاندا بۆ عێراق و حكومەتی داهاتوو لەسەرجەم بوارەكان.
هەر لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی پەویەندی نێوان هەر دوو وڵات و بارودۆخی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە بواری ئاوەدانكردنەوە دوای ئەو سەركەوتننانەی بە سەر تیرۆردا بەدەستیهێنا.