هێزە ئەمنیەكان لە ئەنبار دەستیان گرت بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا كە 50بۆمبی چێندراوی تێدابوو

الأحد 14 تشرين أول 2018 - 15:35

هێزە ئەمنیەكان لە ئەنبار دەستیان گرت بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا كە 50بۆمبی چێندراوی تێدابوو

بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ یەكشەممە دەستیان بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی لە خۆرهەڵاتی ئەنباردا گرت كە 50بۆمبی چێندراوی تێدابوو.
عەمید یحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی خۆرهەڵاتی ئەنبار لەناوچەی ڕەشاد ئەركی خۆی بەجێهێناوە و مەودای 1000 م2پاككردۆتەوە و 5بۆمبی چێندراوی لە شوێنی خۆیاندا تەقاندۆتەوە و هێزێكی تریش توانی لەكاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە ناوچەی هەیاكل دەست بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا بگرن كە 50بۆمبی چێندراوی تێدابووە لە قەبارەو شێوازی جیاواز و هەر لەهەمان شوێن تەقێندرانەونەتەوە.
وتیشی: هێزەئەمنیەكان داواكارێكیان لە خاڵی پشكنینی موەزەفین دەستگیر كردووە و ڕێكاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.