كەعبی چاوی دەكەوێت بە سەرۆكی پەرلەمانی میسڕ وداوا دەكات ئاسانكاری پێدانی فیزە بۆ عێراقییەكان بكرێت

الأحد 14 تشرين أول 2018 - 15:32

كەعبی چاوی دەكەوێت بە سەرۆكی پەرلەمانی میسڕ وداوا دەكات ئاسانكاری پێدانی فیزە بۆ عێراقییەكان بكرێت

جنێف – ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەكشەممە، داوای لە كۆماری میسڕ كرد ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزە بە عێراقییەكان بكات و تەئكیدی كردەوە كە عێراق پشتیوانی تەواوی كۆمپانیا وەبەرهێنەكانی میسڕ لە ئاوەدانكردنەوە و كاراكردنی ئاڵوگۆ‌ڕی بازرگانی و ئابوری لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەكات.
لەبەیاننامەیەكیشدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە لەچوارچێوەی شاندێكی نوێنەرانی بەشدار لە كۆبونەوەكانی یەكێتێ نێودەوڵەتی پەرلەمانی لەگەڵ دكتۆر عەلی عەبدعال سەرۆكی پەرلەمانی میسڕ و شاندەكەی یاوەری لەچوارچێوەی بەشداریكردنی كۆبونەوەكانی یەكێتی نێودەوڵەتی پەرلەمانی كە لە ئێستادا لە جنێفی سویسرا بەڕێوەدەچێت و هەردوولا دۆسەی گرنگی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێی كرد و تەئكیدیان لە كاراكردنی لیژنەكانی هاوڕێیەتی هەردوو وڵات كردەوە.