حەلبوسی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی رێرەوەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكەن

السبت 13 تشرين أول 2018 - 20:01

حەلبوسی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی رێرەوەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكەن

بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو و تاوتوێی رێرەوەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوویان كرد بە پێی وادە دەستوریەكان.
لەسەرەتای دیدارەكەدا هەر دوولا تاوتوێی هەوڵەكانیان كرد بۆ تەواوكردنی پێكهێنانی حكومەت لە چوارچێوەی ئەو وادەیەی دەستور دیاریكردوە، هەر دوولاش جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی هەموو وزەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێك لە توانایدا هەبێت چارەسەری قەیرانەكان بكات و لە ئاستی خواستی گەلی عێراقدا بێت.
لای خۆیەوە حەلبوسی تەئكیدیكردەوە لەسەر ئەوەی كە حكومەتی داهاتوو بتوانێت بە تەواوی سەربەخۆیی كاربكات، بۆ ئەوەی دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەی كەرتی وەبەرهێنان لەو وڵات لەئەستۆ بگرێت، لەگەڵ تەواوكردنی پرۆژەی چاكسازی نیشتمانی لەرێی كابینەی حكومەتێكی یەكگرتوو و بەتوانا و كە جێی سازانی نیشتمانی گشتگیربێت.