سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح

السبت 13 تشرين أول 2018 - 16:18

سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح

بەغداد – ا ه ع
د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئەمرۆ شەممە، پێشوازیی كرد لە هادی عامریی سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و شاندێكی هاوڕێی، لە دیدارەكەدا پیرۆزبایی گەرمیان لە د. بەرهەم كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەتووە، رایگەیاند: د. بەرهەم ساڵح متمانەو باوەڕی قوڵی خۆی دەربڕی بە توانای عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی هەر كۆسپ و تەگەرەیەك لەرێی گرتنەبەری شێوازی دیالۆگی بنیاتنەر و كاركردن بۆ پتەوكردنی هاریكاریی و چەسپاندنی یەكڕیزیی، ئاماژەیكرد بۆ ئەو گیانی برایەتییەی كە هەمو پێكهاتەكانی كۆمەڵی عێراقیی پێكەوە دەبەستێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر گرنگیی پەلەكردنی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی دوپاتكردەوە، بە پێی بەركەوتە دەستوریی و قانونییەكان و دەستپێكردنی ئاوەدان كردنەوە و بنیاتنانەوەو پێشكەشكردن و دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەكان بە هاوڵاتییان لە تەواوی ناوچەكانی عێراق و نەهێشتنی گەندەڵیی و لاوازی ئیداریی كە بڵاوبووەتەوە.
هەروەها داوای لەهێز و فراكسیۆنە سیاسییەكان كرد هاریكاریی بكەن لەگەڵ عادل عەبدولمەهدیی سەرۆك وەزیری راسپێردراو بۆ ئاسانكاریی لە ئەركەكەیدا بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
سەرۆك كۆمار ئاماژەشی بە رۆڵی قارەمانانەی عامریی و هاوكارەكانی و جەنگاوەرانی هەمو بەشەكانی كرد لە بەگژداچوونەوەی تێرۆریستانی داعش لە مەیدانەكانی جەنگ بەرز نرخاند كە بەدەستهات بە دەست لە ناودەستكردن و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان سەركەوتنی مەزن بەدەست هات، هاوكات سەرۆك كۆمار پشتیوانییكردنی خۆی دوپاتكردەوە بۆ سەرۆكوەزیری راسپێردراو لە دیاریكردنی وەزیرەكانی كابینەكەیدا .
‎ لای خۆیانەوە سەرۆك و ئەندامانی هاوپەیمانیی فەتح پشتیوانیی تەواوی خۆیان دوپاتكردەوە بۆ سەرۆك بەرهەم ساڵح و داوای سەكەوتنیان بۆكرد لە پێناوی خزمەتكردنی گەلی عێراقدا بە هەمو پێكهاتە و رەنگەكانییەوە بێ جیاوازیی.