بەشێوەیەكی سەرەتایی یونسكۆ ڕەزامەندی خۆی نیشاندا بۆ دانانی بابل لە لیستی شوێنەواری جیهانی

السبت 13 تشرين أول 2018 - 15:48

بەشێوەیەكی سەرەتایی یونسكۆ ڕەزامەندی خۆی نیشاندا بۆ دانانی بابل لە لیستی شوێنەواری جیهانی

بەغداد-ا ه ع
دكتۆر رەعەد عەلاوی بەرپرسی دۆسەی دانانی شاری بابل لەناو لیستی شوێنەواری جیهانی لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و شوێنەواری گەشتیاری ئەمڕۆ شەممە ڕیگەیاند: ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان یۆنسكۆ ڕازیبووە لەسەر دانانی شاری بابل لەناو لیستی كەلەپوری جیهانی بەشێوەیەكی سەرەتایی.
عەلاوی لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند: بەشێوەیەكی سەرەتایی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان یونسكۆ ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە كە شاری بابل لەسەر لیستی كەلەپوری جیهانی زیاد بكات.
وتیشی دوای ئەم هەنگاوە یونسكۆ شارەزا و پسپۆرەكانی خۆی بۆ بەدواداچونی جێبەجێكردنی دۆسیەكە ڕەوانەی بابل دەكات.
ڕاشیگەیاند: ئەو ڕەزامەندیە دوای چەند ساڵێك لە كاری نۆژەنكردنەوەی زۆربەی بینا و ناوچە شوێنەواریەكان دێت.