نوسینگەی عەبدولمەهدی:لە قۆناغی یەكەمدا 601 كاندید لە نێوان 15184 كاندید هەڵبژێردراون بۆ پۆستە وزارییەكان

السبت 13 تشرين أول 2018 - 10:34

نوسینگەی عەبدولمەهدی:لە قۆناغی یەكەمدا 601 كاندید لە نێوان 15184 كاندید هەڵبژێردراون بۆ پۆستە وزارییەكان


بەغداد – ا ه ع

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو رایگەیاند: 15184 كەس خۆیان بۆ پۆستە وەزارییەكانی حكومەت كاندید كردووە.
لە ڕگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆرەوە وردبینی بۆ كاندیدەكان كراوە و ٦٠١ كەسی شایستەیان بەپێی مەرجەكانی تەمەن و بڕوانامە و پسپۆرییان پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان.
ناوی ئەو ٦٠١ كەسە لەلایەن لیژنەكەوە تاوتوێ دەكرێت بۆئەوەی باشترین پاڵێوراویان دیاری بكرێت و چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا بكرێت.