عەبدلمەهدی لەگەڵ عەلاوی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكەن

الجمعة 12 تشرين أول 2018 - 16:41

عەبدلمەهدی لەگەڵ عەلاوی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو دەكەن

بەغداد – ا ه ع
عادل عبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی وەتەنیە تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوویان كرد.
لەو بارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند، لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت و پشتیوانیان تا بەئەركی خۆی هەستێت لە ئاوەدانكردنەوە و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری و دەرفەتی كار و ئارامی و بژانەوەی ئابوری.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هەر دوولا تاوتوێی گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانیان كردوە بۆ بەدیهێنانی داخوازییەكانی هاوڵاتیان.