عەبدولمەهدی لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێی پێكهێنانی حكومەت دەكات

الخميس 11 تشرين أول 2018 - 17:39

عەبدولمەهدی لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێی پێكهێنانی حكومەت دەكات

بەغداد - ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە هاتووە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ‌ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت پێشوازی لەشاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
لەدیدارێكدا شاندەكە پیرۆزبایان لەعادل عەبدولمەهدی كرد و هەردو لا تاوتوێی ڕەوشی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت و بەرنامەی حكومەتی داهاتوو و كاری یەكخستنی هەموو هەوڵەكان بۆ سەرخستن و سەركەوتنی كاری حكومەتی داهاتویان كردووە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان.