عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ كەعبی تاوتوێی ڕێكخستنی داهاتوی نێوان هەردو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانا دەكەن

الأربعاء 10 تشرين أول 2018 - 17:14

عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ كەعبی تاوتوێی ڕێكخستنی داهاتوی نێوان هەردو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانا دەكەن

بەغداد-ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە و لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووە هاتووە: عەبولمەهدی لەگەڵ سەرۆك ولیژنەی سیستمی ناوخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبۆتەوەو و لەوكۆبونەوەیەدا تاوتوێی رێكخستنی پەیوەندیەكانی هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكار و تەشریعی كردوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هەمیشە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی سەرەكی حكومەتی نوێ دەبێت بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق و جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان.
ئاماژە بەوەشكراوە قۆناغی داهاتوو ڕێكخستنی باشی پەیوەندی هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكار و تەشریعی دەبینێت بۆ دەركردنی یاساكان و ئەو بڕیارانەی كە لەبەرژەوەندی گەلی عێراق و خزمەتكردنیان دەدرێت.