سەرۆك كۆمار: پێویستە هەلی كار لە رێی دەستپێشخەریی ئابورییەوە برەخسێنرێت

الأربعاء 10 تشرين أول 2018 - 14:44

سەرۆك كۆمار: پێویستە هەلی كار لە رێی دەستپێشخەریی ئابورییەوە برەخسێنرێت

بەغداد – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئەندازیار محەمەد شیاع ئەلسودانیی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی و وەزیری پیشەسازیی و كانزاكان بە وەكالەت و وەفدی یاوەری.
د. بەرهەم ساڵح بەپێی بەیاننامەیەك كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ئاماژەیكرد، بە رۆڵی سەرەكیی پیشەسازیی لە پشتیوانیكردنی ئابوریی نیشتمانییدا و پێویستی چارەسەركردنی شكستەكانی رابردووی دوپاتكردەوە تا پیشەسازیی عیراقیی بە گرنگیی و ئاستە بەرزەكەی جارانییەوە هەستێتەوە سەر پێ، كاریش بكرێت لە رێی دەستپێشخەریی ئابورییەوە هەل و دەرفەتی كاری نوێ بێتە ئاراوە و با‌رەخسێنرێت.
د.بەرهەم ساڵح بە پێویستیشی زانی پەیوەندییەكی دامەزراوەیی ئیجابییی بنیات بنرێت لە نێوان سەرۆكایەتیی كۆمار و وەزارەتەكانی تردا و هەر بە پەیوەندییە رەسمییەكانەوە ناوەستین بەڵكو دەمانەوێت لە رێی هەمەجۆركردنی دەرامەت و داهاتەكانی وڵاتەوە ئابوریی عێراق بەرەو پێش بببەین.
لای خۆیەوە محەمەد شیاع ئەلسودانی میكانیزمی كاری هەردوو وەزارەتی كار و پیشەسازیی خستە روو، رونیشیكردەوە كە توانایەكی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی هەیە كە دەتوانێت تەواوی پێداویستییەكانی بازاڕدابین ‌ بكات، لەو روەشەوە رایگەیاند كە وەزارەتەكەیان سەرگەرمی ئامادەكردنی پلانێكی تەواوە كە بەرهەمە عێراقییەكان بتوانن كێبركێی بەرهەمە بیانییەكان بكەن.