ڤیدیۆ .. تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ناسنامەی هونەری و میوزیك بۆ كەناڵەكانی لە نێویاندا كەناڵی كوردی تەواو دەكات .. ئەبو هێل-یش بەڵێنی دەستكەوتی زیاتری بواری ڕاگەیاندن بە عێراقییەكان دەدات

الثلاثاء 09 تشرين أول 2018 - 16:57

ڤیدیۆ .. تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ناسنامەی هونەری و میوزیك بۆ كەناڵەكانی لە نێویاندا كەناڵی كوردی تەواو دەكات .. ئەبو هێل-یش بەڵێنی دەستكەوتی زیاتری بواری ڕاگەیاندن بە عێراقییەكان دەدات

بەغداد – ا ه ع
لە دەستكەوتێكی نوێدا، بۆ یەكەمجار لە عێراقدا لە چوارچێوەی پلانێك بۆ كێبركێی عەرەبی و جیهانی، تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ناسنامەی هونەری و میوزیكی كەناڵەكانی تەواو دەكات، تەواوكردنی ناسنامەی هونەری و میوزیكی ئەو كەناڵانەش بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ئەنجامدرا.
لای خۆیەوە ئەبو هێل ڕایگەیاند تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق تەنها لە ماوەی یەك ساڵدا 30 دەستكەوتی هەبوو، زۆربەی خزمەتگوزارییە هەواڵیەكانیشی نوێكردوەتەوە لەگەڵ نوێكردنەوەی بەشی داهێنان و بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی ئەلكترۆنی، لەگەڵ خزمەتگوزاری هەواڵی بەپەلەی ئاژانسی هەواڵی عێراق "ا ه ع" بە چوار زمان لەگەڵ بەرزكردنەوەی كوالیتی كەناڵەكان و كردنەوەی ستۆدیۆیەكی نوێ بۆ كەناڵی كوردی، و دەركردنی رۆژنامەیەك بە زمانی توركمانی دوای دەركردنی رۆژنامەی "صەباح كوردستان".
وتیشی چەند درامایەك و بەرنامەی تەلەفزیۆنی و رادیۆییمان بەرهەمهێنا كە سەركەوتنی بەدەستهێنا و بینەر و بیسەری بۆ خۆی راكێشا، لەگەڵ بەدەستهێنانی مافی گواستنەوەی خولی یاری یانەكانی عێراق لەسەر كەناڵی وەرزش كە ماوەیەكی تر بە تەكنیكی HD پەخشدەكرێن:
ئەمەش ڤیدیۆی رونكردنەوەی ناسنامەی هونەری و میوزیكی كەناڵەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقە:

https://www.youtube.com/watch?v=9y1W9cS2uks
https://www.youtube.com/watch?v=I7ZpYpwzcys
https://www.youtube.com/watch?v=iabGfc2RwT4
https://www.youtube.com/watch?v=zho5rKbe2OA
https://www.youtube.com/watch?v=y_X2XIjwJWs