پەیامنێرمان: كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی بەرێوەبەری ڕەگەزنامەی بابل دەستگیر كرا و ناسنامەی گروپەكەش دیاریكرا كە لەو تاوانە تێوەگلاون

الثلاثاء 09 تشرين أول 2018 - 16:19

پەیامنێرمان: كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی بەرێوەبەری ڕەگەزنامەی بابل دەستگیر كرا و ناسنامەی گروپەكەش دیاریكرا كە لەو تاوانە تێوەگلاون

بابل - ا ه ع
پۆلیسی بابل، ئەمرۆ سێشەممە، ڕیگەیاند تۆمەتباری سەرەكی كوشتنی بەرێوەبەری ڕەگەزنامەی بابلیان دەستگیر كردووە، ناسنامەی گروپەكەش دیاریكرا كە لەو تاوانە تێوەگلاون.
لای خۆیەوە لیوا عەلی حەسەن مەهدی بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای بابل لە میانی سەردانێكیدا بۆ ماڵی ئەو شەهیدە ڕایگەیاند لە كاتژمێری یەكەمی روداوی كوشتنی عەمید سەفا دلێمی تیمێكی هاوبەش لە پسپۆڕانی هەواڵگری و هێزە ئەمنیەكانی پارێزگاكە لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی خۆی پشكنین بۆ سەرجەم بەڵگەكان و زانیارییەكان و لێكدانەوەكان كراوە، بەمەبەستی ئاشكراكردنی ئەنجامدەری تاوانەكە و ئەوانەش كە لە پشتیەوەن بەمەبەستی ڕەوانەكردنیان بۆ دادگا تا بەسزای خۆیان بگەن.
وتیشی توانیویانە تۆمەتباری سەرەكی ئەو روداوە دەستگیر بكەن، لێكۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ ئاشكراكردنی ئەوانەی لە تاوانەكەوە تێوەگلاون.