حەلبووسی لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات و دۆسیەی وەبەرهێنان لە هەموو بوارەكات دەكات

الاثنين 08 تشرين أول 2018 - 17:26

حەلبووسی لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات و دۆسیەی وەبەرهێنان لە هەموو بوارەكات دەكات

بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دوو شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە ماتیس وڵترز باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق.
لە بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە( ا ه ع) كەوتووە هاتووە، تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و هۆڵەندا كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنیان بەو شێوەیەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەر دوو وڵاتی دۆست دەكات، هەروەها تاوتوێی دۆسیەی هاریكاری هاوبەش كرا لەسەرجەم بوارەكاندا، بە تایبەت لەسەر ئاستی ئابوری و وەبەرهێنان.
لای خۆیەوە حەلبووسی تەئكیدیكردەوە عێراق لە قۆناغی داهاتاوودا چاوی لە پشتیوانی و هاوكاری وڵاتانی دۆستە لەرێی بەشداری كاریگەریان لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان و راكێشانی كۆمپانیا بیانییەكان و پێشكەشكردنی تەواوی ئاسانكاری بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری چەندین شار كە بەدەستی نەبوونی خزمەتگوزاری دەناڵێنن.
وتیشی "پەرلەمان لە خولی نوێیدا پەرۆشە بۆ دەركردنی یاساكان و كاراكردنی لامەركەزی كە زامنی دابینكردنی خەزمەتگوزاری و ئابوری دەكات كە گەلی عێراق داوایان دەكات".
ئەوەش كە پەیوەندی بە ئەدای پەرلەمانەوە هەیە، حەلبووسی ڕایگەیاند" ئەولەویەتی پەرلەمان پتەوكردنی بواری دیبلۆماتی پەرلەمانە لە نێوان عێراق و وڵاتانی دۆست لە نێویشیاندا هۆڵەندا لە رێی كاراكردنی لیژنەكانی دۆستایەتی و باشكردنی ئەدای ئەنجومەن و رۆڵی چاودێری و یاسادانان لە وڵاتدا".
لای خۆیەوە باڵیۆزی هۆڵەندا پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا سەبارەت بە گرنگی بونیاتنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ عێراقدا بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش دەكات لەسەرجەم بوارەكاندا.