سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو توركیا بەرێدەكەوێت

الاثنين 08 تشرين أول 2018 - 17:08

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو توركیا بەرێدەكەوێت

بەغداد – ا ه ع
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند بڕیاڕە، ئەمرۆ دوو شەممە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو توركیا بەرێبكەوێت بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانەكانی ئەوروپا ئاسیا كە لە ئەنتاڵیا بەرێوەدەچێت، لەو چوارچێوەیەشدا بەرێزیان زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ هاوتاكانی بەشدار بوو لە كۆنگرەكە ئەنجامدەدات كە 41 وڵات بەشدارن تێیدا.
وتیشی دۆسیەی ئاو و پشكی ئاوی عێراق لەگەڵ پتەوكردنی پەوەندیكان لە بواری ئابووری و بازرگانی گرنگترین دۆسیەكان دەبێت كە لەگەڵ هاوتا توركیەكەی دەیخاتەڕوو.