دینا هارون هونەرمەندی سوری دوای توشبوونی بە شێرپەنجەی گەدە كۆچی دوایی كرد

الاثنين 08 تشرين أول 2018 - 16:00

دینا هارون هونەرمەندی سوری دوای توشبوونی بە شێرپەنجەی گەدە كۆچی دوایی كرد

دیمەشق – ا ه ع
هونەرمەندی سوری دینا هارون، ئەمرۆ دووشەممە، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دیمەشقی پایتەختی سوریا دوای توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە كە درەنگ لە لایەن پزیشكەكانەوە زانرابوو دوچاری ئەو نەخۆشیە بووە، كۆچی دوایی كرد، شاری دیمەشقیش لەبەرامبەر كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە ماتەمینی ڕاگەیاند كە یەكێكە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەكانی ئەو وڵاتە.
دینا هارون چەندین كاری هونەری پێشكەشكردووە، لە نێویاندا درامای "ئەشواك ناعمە" و چەندین كار هونەری تر.