حەلبووسی تەئكید لەسەر پێكهێنانی كایبنەی نوێی حكومەت لە وادەی دەستوریدا دەكاتەوە

الاثنين 08 تشرين أول 2018 - 11:34

حەلبووسی تەئكید لەسەر پێكهێنانی كایبنەی نوێی حكومەت لە وادەی دەستوریدا دەكاتەوە

بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دوو شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتی نوێی و پابەندبوون بە دەستوور.
حەلبووسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی دوای چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆك كۆمار كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، رونیكردەوە، لەگەڵ سەرۆك كۆمار تاوتوێی گرنگی پێكهێنانی كابینەی ویزاری و پابەندبوونیان بە وادە دەستوریەكان كردووە، وتیشی هیوامان بە حكومەتێكە بتوانێت بەربەستەكان تێپەرێنێت.
حەلبووسی تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری نێوان هەر دوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن، داواشیكرد حكومەتی داهاتوو رێكەوتنە ئابوریەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان كارا بكاتەوە.