سەرۆك وەزرانی ڕاسپێردراو لە گەڵ باڵیۆزی توركیا تاوتوێی دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەكەن

الأحد 07 تشرين أول 2018 - 16:26

سەرۆك وەزرانی ڕاسپێردراو لە گەڵ باڵیۆزی توركیا تاوتوێی دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەكەن

بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت پێشوازی كرد لە فاتح یەلدز باڵیۆزی توركیا لە عێراق.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی دكتۆر عەبدول مەهدی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند "باڵیۆزی توركیا بە ناوی حكومەتی توركیاوە پرۆزبایی لە عادل عەبدول مەهدی كرد بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو".
هەر لەمیانی دیارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری لە نێوان هەر دوو وڵاتی دراوسێ كرا لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتە هەڵپەسێردراوەكانی چەند دۆسیەیەك لەگەڵ دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق.