بەرهەم ساڵح: قۆناغی داهاتوو قۆناغی نوێی بەدامەزراوەكردنی دەوڵەت دەبێت

الأحد 07 تشرين أول 2018 - 15:40

بەرهەم ساڵح: قۆناغی داهاتوو قۆناغی نوێی بەدامەزراوەكردنی دەوڵەت دەبێت

بەغداد-ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند: قۆناغی داهاتوو قۆناغێكی نوێ دەبێت و بەكردار وڵات لە قوناغی شكست هێنانی بەدامەزراوەیی دەوڵەت كۆتایی پێدەهێنین.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆككۆماری عێراق دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییه(ا ه ع)كەوتووە ساڵح لەچوارچێوەی پێشوازیكردنی لە كوتلەی سائیرون بە سەرۆكایەتی دكتۆر نەساڕ ڕوبەیعی ڕایگەیاند: باوەڕی بەهێزی هەیە كە قۆناغی داهاتوو قۆناغێكی نوێ دەبێت و لەشكست هێنان وڵات بۆ بەدامەزراوەكردنی دەزگاكانی دەوڵەت ڕزگاری دەبێت كە گەلی عێراق لەپێناویدا قوربانی زۆری بۆ داوە.
لایی خۆشیەوە سەرۆكی شاندەكە باوەڕی بەرز و بەهێزی خۆیان بە تواناكانی سەرۆك كۆمار كە ڕۆڵێكی كاریگەری دەبێت لەقۆناغی داهاتوودا بەتایبەت ئەنجامدانی ئەو گۆڕانكاریانەی كە عێراقییەكان چاوەڕێی دەكەن و داخوازیەكانیان بەرەو بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنی وڵات جێبەجێ بكرێت.